ئه‌گه‌ر زانایه‌ک عیلمی هه‌بێت که سه‌رکرده‌ی وڵات کافره‌و موڕته‌دده‌و زاناکه یان هه‌ر که‌سێکی تر به وه‌لی ئه‌مری بزانێت، به‌وه کافر ده‌بێت که سه‌رکرده‌که‌ی به وه‌لی ئه‌مر زانیوه؟ به تایبه‌تی مه‌دخه‌لیه‌کان مه‌به‌ستمه.
خۆی دیاره که مه‌دخه‌لیه‌کانت مه‌به‌سته. برایانی به‌ڕێزم، عه‌زیزانی من مه‌دخه‌لیه‌کان و به‌تایبه‌ت سه‌رکرده‌که‌یان که پێی وایه مه‌سعوود بارزانی کافر نییه، ئه‌م ته‌ئویلی هه‌یه بۆی، ئه‌م به کافری نازانێت وه‌کو من و تۆ به کافری ده‌زانین؛ ئه‌و نه‌چۆته مه‌یدانی ته‌شریعه‌وه، ته‌ئویلاتێکی تری بۆ کردووه. هه‌رچه‌ند ئه‌م مه‌وزووعه زۆر رۆشنه، جا کوفری مه‌سعوود بارزانی بێت یان کوفری حاکمێکی تر بێت که حوکمی به دینی خوای گه‌وره نه‌کردووه‌و ته‌شریع و یاسای پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگاری داڕشتووه‌و بڵاو کردۆ‌ته‌وه‌و قه‌زاوه‌تی بردۆته لای قانوونی غه‌یره ئیسلامی؛ ئه‌مه پێی کافر ده‌بێت به هه‌ر سێ سیفه‌ته‌که. هه‌ر که‌سێک بێت، هه‌ر حاکمێک، هه‌ر قازییه‌ک، هه‌ر محامیه‌ک و هه‌ر موسوڵمانێکی تریش ئه‌مه بکات پێی کافر ده‌بێت.
بۆیه ئه‌م پیاوه ده‌بێت له خۆی بپرسینه‌وه که ته‌ئویلی بۆ ئه‌مه چییه؟ به‌ڵام من پێم وایه ته‌ئویلاتێکی بۆ کردووه. ئه‌م قه‌زیه‌یه هه‌روه‌کو قه‌زیه‌ی خه‌لقی قورئان وایه که عوله‌مای ئوممه‌تی ئیسلام و گه‌وره‌کان تێیدا راجوێ بوون که ئایا ئه‌و که‌سه‌ی بۆچوونی وایه کافره یان نا؟ ئه‌گه‌رچی جمهوور به کافریان زانیبوو. ئه‌مه‌ی ئه‌میش وایه.