چۆن کوفر به تاغووت بکه‌م؟ بڕۆمه به‌رانبه‌ریان و پێیان بڵێم ئێوه تاغووتن یان له دڵی خۆمه‌وه بیانناسێنم که تاغووتن و خۆشم ناون و به دوایان ناکه‌وم؟
خوای په‌روه‌ردگار که ده‌فه‌رموێت: فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ» [البقرة: 256]، موعاده‌له‌یه‌ک باس ده‌کات که یه‌ک زائید یه‌ک ده‌کاته ئه‌م دووه؛ چونکه ده‌فه‌رموێ: «فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ» له‌گه‌ڵ «وَيُؤْمِن بِاللّهِ» ئه‌مه دوان، نه‌تیجه‌که: «فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا»؛ ئه‌و که‌سه که ئه‌و دوو مه‌جه‌ی هێنایه جێ ئه‌وه ده‌ستی به دینی خوای گه‌وره‌وه گرتووه‌و حه‌تمه‌ن ده‌ستی لێ به‌ر نابێت، به‌و شه‌رته‌ی کوفرانی به تاغووت کردووه‌و ئیمانی به خوای په‌روه‌ردگار هێناوه، یه‌عنی وتوێتی: «لَا إِلهَ» ئینجا وتوێتی: « إلّا اللّه». جا وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌مان به وشه‌ی تاغووت دا، واتاکه‌ی ئه‌وه‌یه که یه‌عنی پڕه له توغیان.
پاشان تاغووت خۆی چییه؟ ئه‌مه‌شمان له که‌لامی زانایانی وه‌ک ئیبنولقه‌ییم و موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههابه‌وه باس کرد که بریتییه له پێنج شتی سه‌ره‌کی: بت و شه‌یتان و ئه‌و که‌سه‌ی که خۆی به خوا داناوه و ئه‌یپه‌رستن، ئه‌و که‌سه‌سش که غه‌یری خوا ده‌په‌رستێت و ئه‌وه‌ش که حوکم به غه‌یری دینی خوا ده‌کات. جا له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا زۆرتر له‌سه‌ر نموونه‌ی چواره‌م باس ده‌که‌ین. له‌مه‌یاندا شه‌رت نییه په‌رستراوه‌که خۆی تاغووت بێت؛ بۆ نموونه خه‌ڵکێک مه‌لائیکه‌ت ده‌په‌رستن یان خه‌ڵکێک سه‌یدنا عیسا ده‌په‌رستن، ده‌ی خۆ سه‌یدنا عیسا‌و مه‌لائیکه‌ته به‌ڕێزه‌کان خۆیان عیلاقه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و توغیانه‌وه نییه، به‌سه‌ر ئه‌م عوبوودییه‌ته‌وه نییه، ئه‌وه نییه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَإِذْ قَالَ اللّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِن دُونِ اللّهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ» [المائدة: 116]؛ «کاتێکیش خوای گه‌وره (له قیامه‌تدا) ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه تۆ به خه‌ڵکیت وتووه: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه؟ عیسا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه، بۆم نییه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت (چۆن حه‌ق به خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارم‌دا؟!». له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه ده‌بنه‌وه به تاغووت که په‌رستوویانه.
نموونه‌ی پێنجه‌میش وه‌کو ئیمامی ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: تاغووتی هه‌موو قه‌ومێک ئه‌وانه‌یه که ده‌چنه‌وه بۆ لای داوه‌رییه‌که‌یان ده‌کات و کێشه‌کانیان یه‌کلایی ده‌کاته‌وه به شه‌ریعه‌تێک غه‌یری شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره. وه‌کوو ئه‌و قانوونانه‌ی که له دادگاکانی کوردستاندا حوکمی پێ ده‌کرێت و یاسا یه‌کلایی ده‌کاته‌وه. ئه‌م نموونه‌یه ئه‌و حاکمانه ده‌گرێته‌وه که حوکم به دینی خوا ناکه‌ن و ده‌ستوور و قانوون‌یان دژ به شه‌ریعه‌تی خوایه‌و ئه‌وانه‌ش کافر ده‌بن که داوه‌ری و حوکمه‌که ببه‌نه لایان.
ئه‌مه تاغووته‌که‌یه‌و ناسیمان، به‌ڵام چۆن ته‌کفیری ئه‌م تاغووته بکه‌ین و چۆن کوفرانه به تاغووت بکه‌ین؟ پێش هه‌موو شتێک به‌وه‌ی که باوه‌ڕمان پێی نه‌بێت، شوێنی نه‌که‌وین، ته‌علیماتی وه‌رنه‌گرین، دیفاعی لێ نه‌که‌ین؛ ئه‌مه‌یه کوفران به تاغووت. که‌واته ئه‌و پێنج شته‌ی که باسمان کرد و ناسیومانه، ده‌بێت بڕیار بده‌ین که شوێنی ناکه‌وین و خۆشمان ناوێت و موناسه‌ڕه‌ی ناکه‌ین و ته‌علیماتی وه‌رناگرین و جێبه‌جێی ناکه‌ین و هه‌روه‌ها به هیچ جۆرێک پشتیوانییه‌کی لێ ناکه‌ین و ته‌کفیریشی ده‌که‌ین و به کافریشی دا ده‌نێین؛ ئه‌مه‌یه که ده‌یکه‌ین.
پاشان مه‌رج نییه بڕۆی به‌رانبه‌ریان و بڵێیت: خه‌ڵکینه ئه‌وه من به کافرم دانان، ئه‌رێ تاغووت ئه‌وه تۆم به کافر دانا! چونکه بۆ نموونه ئه‌مه له وڵاتێک وه‌کو میانمار که کوردستانیش چۆته ریزی میانماره‌وه له چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌هلی ئیسلامدا ناکرێت، بۆیه ئیمانی خۆت له دڵی خۆتا هه‌بێت وه‌ک موئمینی ئالی فیرعه‌ون: «وَقَالَ رَجُلٌ مُّؤْمِنٌ مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ» [الغافر: 28]؛ ئه‌و پیاوه‌ی که له سووره‌تی غافیردا خوای گه‌وره بۆمان باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت که ئیمانه‌که‌ی خۆی شاردۆ‌ته‌وه. ته‌واو، ئه‌مه‌ش کوفرانه به تاغووته.
پاشان زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌مه موتته‌فیق و هاوڕان که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که‌سێکی نه‌گرتووه که پێی بفه‌رموێ: وه‌ره کوفرانه به تاغووت بکه! ئه‌مه بیدعه‌یه‌کی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه که هه‌ندێک له برا ئه‌شکه‌وتییه‌کانمان گرتوویانه‌ته به‌رو ئه‌ڵێن مه‌رجی ئه‌ساسی ئه‌مه‌یه که کوفر به تاغووت بکات به ئاشکرا! باشه خۆ موعاویه‌ی کوڕی حه‌که‌م هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسلام) و فه‌رمووی من ئازادکردنی کۆیله‌یه‌کم له‌سه‌ره، ئه‌م که‌نیزه‌که‌م هێناوه ئازادی بکه‌م، پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمووی: موسوڵمانه؟ عه‌رزی کرد: به‌ڵێ، لێی بپرسه. فه‌رمووی: خوا له کوێیه؟ ئافره‌ته‌که ده‌ستی برد بۆ ئاسمان و ئاماژه‌ی به ئاسمان کرد و وتی: له ئاسمانه. دوایی پێغه‌مبه‌ی خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمووی: من کێم؟ که‌نیزه‌که‌که وتی: جه‌نابت پێغه‌مبه‌ری خوایت. پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسلام) فه‌رمووی: «أعتِقْها، فإنها مُؤمنةَ» [مسلم: 537]؛ «ئازادی که ئه‌مه موسوڵمانه». ده‌ی به چی موسوڵمانێتییه‌که‌ی روون بوویه‌وه؟ ئایا پێی فه‌رموو: کوفر به تاغووت بکه، مه‌رجه‌کانی ئیمان باس که؟! له‌به‌ر ئه‌وه عوله‌مای ئه‌هلی ئیسلام، هه‌موو سه‌حابه‌و عوله‌مای سه‌له‌ف له‌سه‌ر ئه‌وه کۆن کابرا که وتی «أشهَدُ أنْ لا إلهَ إلا اللهُ، وأشهَدُ أنَّ محمداً رسولُ اللهِ» یه‌عنی کوفرانی به تاغووتیش کردووه له زیمنی شایه‌تمانه‌که‌یدا. جا ئه‌گه‌ر تۆ دوایی به ته‌فسیل بۆی شه‌رح بکه‌یته‌وه ئه‌وه ده‌توانیت و ئیشکالی تێدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چییه. ئه‌گینا له ئه‌ساسه‌وه که ئیمانه‌که‌ی به خوای گه‌وره هێنا، ئه‌وه واتاکه‌ی ئه‌مه‌یه که باوه‌ڕی به ئیبلیس نییه، باوه‌ڕی به خوای تر نییه، باوه‌ڕی به‌وه نییه که‌سێکی تر غه‌یری خوای گه‌وره بپه‌رستێت، باوه‌ڕی به‌وه نییه که‌سێک شه‌ریعه‌تێک جگه له شه‌ریعه‌تی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت؛ هه‌موو ئه‌مانه له زیمنی شایه‌تمانه‌که‌یایه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه مه‌رج نییه تۆ هه‌موو مه‌رجه‌کان بڵێیت و یه‌ک‌یه‌ک ناویان بهێنیت، نا، هه‌ر ئه‌وه‌نده کافییه شایه‌تمانه‌که بڵێت و داخیلی ئیسلامه‌که ده‌بێت و دوایی داواکراوه‌کانی تری شه‌ریعه‌ته‌که‌ی لێ داوا ده‌کرێت؛ واللّه تعالی أعلم.