به‌ڵێ به ته‌ئکید؛ یه‌عنی هێنانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی خوا بۆ سه‌ر حوکم، مه‌سئوولییه‌تی هه‌ر هه‌موو موسوڵمانانه به بێ ئیستیسنا؛ خوێنه‌وارو نه‌خوێنه‌وار، گه‌وره و بچووک، ژن و پیاویان، هه‌موویان مه‌سئوولییه‌تی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر شانه که ده‌بێت شه‌ریعه‌تی خوا حوکمیان بکات و به‌س. هه‌رچۆن نوێژ له سه‌ریان فه‌رزه، ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی و ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌یی که له دارولئیسلامێکدا بژین و خه‌ڵکانێکیان هه‌ڵبژاردبێت که بووبێتن به کاربه‌ده‌ست له خۆیان، فه‌رزه له سه‌ریان حه‌تمه‌ن ئه‌بێت جێ به جێی بکه‌ن.