به‌ڵێ مووچه‌که‌ی حه‌رامه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی عه‌لمانییه‌تی کوفردایه؛ له‌به‌ر ئه‌وه نییه نوێژ ده‌کات و رۆژوو ده‌گرێت و ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه نییه. بڕوانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ» [القصص: 8]؛ «به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون». ده‌ی باشه سه‌ربازی داماو چی بکات له‌وێ که فیرعه‌ون ئه‌مری پێ کردووه‌و ده‌ڵێ بڕۆ به‌نی ئیسرائیل بکوژه؟ به‌ڵام وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که سه‌ربازه‌که ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌بێت خۆ فیرعه‌ون فه‌رمانی پێ نادات. بۆیه ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه با نوێژ و رۆژوویش بکات با قورئان بخوێنێت با خێر و سه‌رفیتره‌ی خۆشی بدات به‌ڵام ئه‌مه به‌رگری له کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تاغووت و مافیا‌و عه‌لمانیه‌تی کافر‌و موڕته‌دد ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه حوکمی چۆته ریزی ئه‌و موڕته‌دد و کافرانه‌وه که به‌رگرییان لێ ده‌کات. هیچ ده‌لیلێکی تریش نه‌چێت به گوێچکه‌تا که بڵێت دیفاع له خاکی خۆمان ده‌که‌ین! خاکه‌که‌شیان لێ کردووی به بتێکی تر وه‌کو لات و عوززا دایانناوه‌و پێت ده‌ڵێن بیپه‌رسته! خاک کاتێک قه‌دری هه‌یه که ئاڵای ئیسلامی به سه‌ره‌وه بشه‌کێته‌وه، دارولئیسلامێک بێت که حوکمه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌ستووری بن؛ به‌ڵام خۆ کوردستان دارولکوفره، به‌رگری لێکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌شی به‌رگری کردنه له کوفر.
بۆیه تۆ که خۆت به موسوڵمان ده‌زانیت و پێشمه‌رگه‌یه‌کی موسوڵمان و مولته‌زیمیت، ده لێی گه‌ڕێ بۆ عه‌لمانیه بێدینه‌کان؛ خۆ خه‌ڵکی عه‌لمانیان زۆره، بێدینیان زۆره با ئه‌وان دیفاعی لێ بکه‌ن، تۆ بۆچی دیفاعی لێ ده‌که‌یت؟ تۆ له‌و شوێنه‌یا بمریت، خه‌ڵک ناوت لێ ده‌نێت شه‌هیدی سه‌ربه‌رز! به‌ڵام مه‌سئووله‌کان کاتی خواردنه‌وه‌یان ده‌ڵێن: ته‌نه‌که‌یه‌ک زبڵ بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی، ناویشی بخه‌نه لیستی شه‌هیدانه‌وه تۆخوا با ئه‌وه‌نده هاتووچۆمان نه‌که‌ن! ئه‌وه‌نده قه‌دری که‌س و کاره‌که‌شت ده‌گرن. تۆ خۆت ئێستا له جه‌بهه‌که‌یت به‌ڵام کرێ خانووت پێ نادرێت، خۆت ئێستا له جه‌بهه‌که‌یت هاتوویته‌وه له مزگه‌وت ئه‌ڵێیت تۆخوا خێرتان ده‌گات پاره‌یه‌کم بۆ کۆ که‌نه‌وه بۆ شیری منداڵه‌که‌م! ئێ بۆ ئه‌م زه‌لیلییه قبووڵ ده‌که‌یت؟ بڕۆ جاده پاک که‌ره‌وه وه‌کو به‌نگلادیشییه‌کان دووسه‌د دۆلاری خۆت بخه‌ره گیرفانت، ئه‌مه شه‌ریفترو پیاو تر‌و چاکترو موسوڵمانانه‌تر نییه وه‌ک له‌وه‌ی خوێن و روحی خۆت بکه‌یت به قوربانی تاغووتانێکی ملهۆڕ که دین و ده‌وڵه‌تیان له یه‌کتر جودا کردۆته‌وه‌و هه‌ر رۆژێک مزگه‌وتێک داده‌خه‌ن و هه‌ر رۆژێک مه‌لایه‌ک ده‌کوژن و هه‌ر رۆژێک یه‌کێک نابوود ده‌که‌ن، جگه له‌و هه‌موو زیندانانه‌ی که کردوویانه‌ته‌وه.
عه‌زیزی من تۆ پێشمه‌رگایه‌تی بۆچی ده‌که‌یت؟ لێی گه‌ڕێ به‌جێی بێڵه، ئه‌گه‌ر تۆ دین و دینداریت هه‌یه پاره‌که‌شت حه‌رامه‌و نوێژ و تاعه‌تت قبووڵ نییه، به خوا قه‌سه‌م قبووڵ نییه، ئه‌و مه‌لایه‌ی که پێت ده‌ڵێت قبووڵه خۆی مووچه‌ی پێش تۆ وه‌رگرتووه له‌و تاغووتانه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت به تۆ بڵێت حه‌ڵاڵه! ئینجا به‌تایبه‌ت لێشت ده‌ترسێت؛ که تۆ بچیت له مه‌لایه‌ک بپرسیت بڵێی ئه‌رێ مامۆستا من پێشمه‌رگه‌م پاره‌که‌م حه‌رامه؟ منجه‌منجێکی تێدا ده‌کات و نایه‌وێت راشکاو وه‌ڵام بداته‌وه؛ وا ده‌زانێت تۆ نێردراویت و ئێستا موخابه‌رات ئه‌ویش ئه‌گرێت له سه‌ری، له به‌ر ئه‌وه ناتوانێت جوابت بداته‌وه.