ئه‌گه‌ر ئیسلام و ئیمان پێکه‌وه باس نه‌کرێن، ئه‌وه هه‌ردووکیان یه‌ک واتا ده‌گه‌یه‌نن؛ بۆ نموونه که ده‌ڵێین ئه‌و کابرایه ئیمانی هێناوه یه‌عنی موسوڵمان بووه، که ده‌شڵێین ئه‌و کابرایه موسڵمان بووه یه‌عنی ئیمانی هێناوه، که‌واته هه‌م موسلیمه‌و هه‌م موئمینه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێکه‌وه هاتن، وه‌ک خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ» [الحجرات: 14]؛ لێره خوای گه‌وره جیاوازی ده‌خاته نێوانی ئیماندارێتی و ئیسلامه‌تییه‌وه؛ ده‌فه‌رموێ: ئه‌عرابیه‌کان وتیان ئێمه ئیمانمان هێناوه، خوای گه‌وره فه‌رمووی نا ئیمانتان هێشتا له دڵدا نه‌چه‌سپیوه، بڵێن ئێمه موسوڵمان بووین. که‌وابوو موسوڵمان بوون پله‌ی یه‌که‌مه، واته شایه‌تمانی هێناوه‌و داخڵی بازنه‌ی موسوڵمانێتیهکه بووه، دوایی به ده‌ره‌جاتی ئیماندا سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێت به موئمین و پاشان موئمینێکی به‌قووه‌تتر. دوایی که ده‌چێته سه‌ره‌وه ده‌ره‌جه‌ی ئیحسان هه‌یه پاش پلهکاریهکانی ته‌قوا. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا. که‌واته هه‌ر کاتێک موئمین و موسلیم پێکه‌وه بێن، ئه‌وه دیاره مه‌رته‌به‌و پله‌ی ئیمان حیساب ده‌کات که یه‌که‌م جار ئیسلامه، دوایی ئیمانه، دواییش ئیحسانه؛ واللّه تعالی أعلم.