پیاوێکی پیر که ئه‌قڵی له ده‌ست داوه به‌ڕۆژوو ده‌بێت به‌ڵام شتیش ده‌خوات ئایا که‌فاره‌تی بۆ بده‌ین؟
نا که‌فاره‌تی له سه‌ر نییه؛ نه رۆژووی له‌سه‌ره نه که‌فاره‌تی له‌سه‌ره، نوێژه‌کانیش ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌ویشی له‌سه‌ر نامێنێت. چونکه که‌سێک که ئه‌قڵی نه‌مابێت ئیتر ته‌کلیفی عیباده‌ته‌کانی له‌سه‌ر نییه. دیاره ئه‌ویش که بڵێت به‌ڕۆژوو ده‌بم و له هه‌مان کاتیش‌دا بخوات یه‌عنی ئه‌قڵی پێ ناشکێت؛ بۆیه نه رۆژووی له‌سه‌ره نه نوێژی له‌سه‌ره نه که‌فاره‌تیشی بۆ بده‌ن.